لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شارەکانی کوردستان لانیکەم چوار شارۆمەندی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی هەینی ٣٠ جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەحمەد مام شەریفی و سەید رەحمان حوسێنی ، خەڵکی ئاوایی “سێلوێ”ی پیرانشار ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ٚی جۆزەردانی١٤٠٤ ، سادق مەحمود نژاد لە بریندارانی بزووتنەوەی ژینا لە پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .
شایانی باسە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا لانیکەم چوار شارۆمەندی پیرانشاری بە هۆکاری نادیار بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .