بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنە خۆسەرانەکان لە شنۆ ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٧ کەس .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “هێدی شادیخواە” خەڵکی ئاوایی “سینگان”ی سەر بە شاری شنۆ ، بەبێ پێشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا رەحمان تابش خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .

شایانی باسە شەوی یەکشەممە٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆرش عەزیزی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

هەر وەها پێشتریش لە رێکەوتی ٦ی بەفرانبار لانیکەم چوار شارۆمەند بە ناوەکانی تۆفیق ئەمینی ، موراد عەبدوڵڵاعومری ، نورەدین مەلاعەلیزادە و محەمەد بێهروزی خەڵکی ئاوایی “هق”ی سەر بە شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین