بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی میلاد و نەریمان رندانی

به پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : زیاتر لە ١٣ ڕۆژە دوو برای خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “نەریمان و میلاد رندانی” دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بار و دۆخی ئەم دوو برا لە بەر دەستدا نیە .

ئەم دوو برا ڕۆژی پێنج شەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” لە پەیوەند لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی دەستبەسەرو بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرابوون .

شایانی باسە میلاد رندانی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و لە کاتی دەستبەسەر کردنی هێزە ئەمنییەکان کامێراکانی دوکانەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە .هەروەها نەریمان رندانیش لە شەقامێکی سەقز بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو برا و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین