بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، شارۆمەندێک بە ناوی “قادر ڕەسوڵپور” خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ٢٧ ڕۆژ لەمەوبەر قادر ڕەسوڵپوور لە ماڵەکەی بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە
.تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بە مەبەستی ئەگادار بوونیان لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەنجامێکی نەبووە .
شایانی باسە ناوبراو لە ساتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا مافی پەیوەندی تەلەفۆنی ، چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و وەرگرتنی پارێزەری لێ زەوت کراوە .