بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ زیاتر لە ٨ ڕۆژە دانش شەرەفی شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی “سەڵەواتاوا”ی سنە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نیە .
دانش شەرەفی ، شاخەوان ، کوڕی حاتەم ، خێزاندار و خاوەن منداڵێکە
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕێبەندان بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە .