لەگەڵ تێپەڕ بوونی مانگێک بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی حەدیس حەقیقی بلاگەری تەمەن ٢١ ساڵی کورد، خەڵکی ورمێ، هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شەو و بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە و لەگەڵ باوکی دەستبەسەریان کردووە. هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە داراییەکانی باوکی دەستیان بە سەردا گیراوە.
لە درێژەدا لاپەڕەی ئیستاگرامی ئەو بە بڕیاری دادوەر داخراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونیان لە بارودۆخی ئەوان هیچ ئەنجامێکی نەبووە،
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
