بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ماوەی هەفتەیەکە سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری بۆکان بە ناوەکانی رەحیم شاەمحەمەدی و دوو منداڵەکەی سەردار تەمەن ١٧ ساڵ و محەمەد تەمەن ١٨ ساڵ، دەستبەسەرکراون بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نیە.

شایانی باسە، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان تا ئەم ساتە هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین