رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی فریشتە مەنسوری نیا، خەڵکی سەرئابڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
