رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، چوار شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی رەسوڵ فەتحی منداڵی تەمەن ١٣ ساڵ، پوریا عەلیزادە، حوسێن ئەمیری و یەدوڵڵا سەرمەستی، خەڵکی دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم چوار شارۆمەندە لە ڕۆژانی ١٨، ١٩ و ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە جەریانی مانگرتنی گشتی خەڵکی کوردستان دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، تا ئێستا لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
