بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی بێهروز ئیزانلوو لە بەندیخانەی بۆجنورد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ماوەی ٥١ ڕۆژە بێهروز ئیزانلوو تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی شاری بۆجنوردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور دەستبەسەر کراوە و لە بارودۆخێکی نادیاردا لە بەندیخانەی بۆجنورد ڕاگیراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆجنورد ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە و ئەو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین