بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ٣٢ ڕۆژە شارۆمەندێک بە ناوی روحوڵڵا شێخی تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی مورموری سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا لە سەر چارەنوس و بارودۆخی هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرنباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
