رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە شارۆمەندێک بە ناوی سینا غیاسی خەڵکی شارۆچکەی چواری سەر بە پارێزگای ئیلام، دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە کوردە سێ هەفتە لەمەوبەر بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
