رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ لەگەڵ تێپەڕبوونی ٣٠ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی بێهزاد سفیدخانی، شارۆمەندی خەڵکی شاری ئیلام، هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە؛ ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
