بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوکتۆر رەزا خاسی، خەڵکی شاری مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕ بوونی حەوت ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە، هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکرانی لە بەردەستدا نیە.
