رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٣٤ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم روستەمی شارۆمەندی خەڵکی کامێران، تا ئەم ساتە چارەنوسی نادیارە و لە گرتووخانەیەکی ئەمنیەتی لە شاری سنە ڕاگیراوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە؛ ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنیەتی لە سنە ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ ئەم شارۆمەندە هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەشە.
