بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ماوەی زیاتر لە مانگێکە دیاکۆ رەجەبی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی سنە و خوێندکاری زانکۆی زەنجان، دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو شەوی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوای هاتنە دەرەوەی لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی سەعدی شاری زەنجان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
بە گوێرەی زانیاریە بەردەستەکان، ئەم شارۆمەندە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
شایانی باسە، بنەماڵە و کەسوکارەکەی نیگەرانن لە ئەگەری ئەوەی، ئەو گوشاری جەستەیی و دەروونی خرابێتە سەر.
