رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی رەزا پرک، خەڵکی شارۆچکەی مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندەدا هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
