بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ماوەی ٤٥ ڕۆژە موهەندس هەیبەت موید تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی لە بەردەستدا نیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم شارۆمەندە ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نیە.
