بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی مستەفا قوسی شارۆمەندی خەڵکی بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە دوو هەفتەیە شارۆمەندێک بە ناوی مستەفا قوسی خەڵکی ئاوایی ساوانی سەر بە شاری بانە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە و ئەم دۆخەش نیگەرانی قوڵی کەسوکارەکەی لێکەوتووەتەوە.

مستەفا قوسی تەمەن ٣٩ ساڵ، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە ڕێگای پیرانشار بۆ مەهاباد بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین