رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە: ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیرمحەمەد سەرئەفراز، خەڵکی شاری بۆجنورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە، هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
