رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە: ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، سولەیمان گرامی چالاکی مەدەنی خەڵکی شارۆچکەی مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٤ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە، هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
