رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە: ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئەحەد میهەن خواە، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە، هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
