بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی سەجاد حکمەت لە ئاودانان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سەجاد حکمەت خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٢٩ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندەدا، هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنوسی لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین