بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی دوو ئەندامی خێزانێک لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی هادی پرهەمت تەمەن ٣٠ ساڵ و قاسم پرهەمت تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری سیروانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٢٩ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم دوو شارۆمەندە، هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین