بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەهدی باقری خەڵکی شاری سۆنقۆری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند، لەگەڵ تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی مەهدی باقری، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر دۆسیەکەی، بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوونیان لە بارودۆخی ئەم شارۆمەندە هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
