بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری بارودۆخی یاسایی حوسێن جەعفەری لە بەندیخانەی بۆجنورد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: حوسێن جەعفەری تەمەن ١٩ ساڵ، قارەمانی جۆدۆ، خەڵکی شاری بۆجنورد، زیاتر لە مانگێکە لە باردۆخی یاسایی نادیاردا لە بەندیخانەی بۆجنورد ڕاگیراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەک، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین