رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، ماوەی دوو هەفتەیە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی دانیال بەهرامی تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، دانیال بەهرامی ڕۆژی هەینی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە هۆکاری بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک بۆ پشتگیری لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و چوونە پاڵی مانگرتنی ٣ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
