رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەهدی پاک مێهر تەمەن ٤٠ ساڵ، گۆرانیبێژی خەڵکی شاری بۆجنوردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکور، ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژە لە بارودۆخی یاسایی نادیاردا لە بەندیخانەی بۆجنورد ڕاگیراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەک، ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
