بەردەامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس

هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “چیا نەسروڵڵاهی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ بەڵگەی یاسایی یان بڕیاری دادوەر و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە شوێنی کارەکەی لە مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

پێشتر لە ڕۆژانی “٢٤ و ٢٦ سەماوەزی ١٤٠٣” لانیکەم سێ شارۆمەندیتر بە ناوەکانی “سالار شەمس بورهان ، عەبدوڵڵا قوە ، خەڵکی ئاوایی کولیجە و نازەنین ئەلیاسی” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ خانمی ئەلیاسی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کراوە .
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “زانیار سێدئەحمەدی ، عوسمان (شوانە) جەهانیفەر ، ئەیوب رەسوڵی . قادر خەرامانفەر ، سیامەند سێدئەحمەدی ، کەمال مەسعودی ، جەلال سەدەفی ، یوسف قال ، ئارام مەبزولە ، رەحمان دانا و ڕێبوار رەسوڵی” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکان لە ورمێ ڕاگوێزراون .
شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی یان بڕیاری دادوەر لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین