بەدەوامی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردن لە مەهاباد

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد دوو شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “شاهۆ محەمەدی و سۆران سەفەری” خەڵکی مەهاباد ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

شایانی باسە ، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا لانیکەم ٩ شارۆمەندی مەهابادی بە هۆکاری نادیار و بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین