بێهزاد براخاسی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیواندەرە ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” بێهزاد براخاسی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە ، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی لە بەندیخانەی دیواندەرە ئازاد کراوە .

بێهزاد براخاسی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ڕێی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزراو دوای ٢٠ ڕوژ بۆ بەندیخانەی دیواندەرە گواسترابووەوە .

شایانی باسە کە بێهزاد براخاسی لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا لە سەر جەم مافەبنەڕەتیەکانی لەوانە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر ، پەیوەندی و جاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین