بێبەش کرانی زیندانی سیاسی کورد رەحمان تابش لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە زیندانی شنۆ

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : رەحمان تابش زیندانی سیاسی کورد ، خەڵکی شنۆ ، کە لە ئێستادا لە حاڵی بە سەر بردنی دەورانی سزاکەیدایە ، لە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سەرەڕای ناجێگیری بارودۆخی تەندروستی ، لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش کراوە .

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند ؛ سەرەڕای ئەوەی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست بووە رەحمان تابش ڕەوانەی دەرەوەی زیندان بکرێت بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری ڕێگایان بەم کارە نەداوە و لە ناوەندی تەندروستی زیندان تەنها دەرزیەکی هێورکەرەوەی لێدراوە کە هیچ کاریگەریەکی لە سەر بارودۆخی جەستەیی ئەو نابێت .

رەحمان تابش ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پوشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کرانی سزای ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ زیندان ڕاگوێزرا . ئەم حوکمە پێشتر لە لایەن دادگای گشتی و شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی عەلی ئەنساری بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران” دەر کرابوو .

ناوبراو پێشتریش لە رێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە ماڵەکەی لە شنۆ دەستبەسەر و لە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

شایانی باسە ئەو پێشتریش پێشینەی دەستبەسەر کران و زیندانی لە زیندانی نەغەدە بە هۆی تۆمەتی هاوشێوەی لە دوسیەکەیدا هەیە .

بێبەش کرانی رەحمان تابش لە مافی دەرمان لە کاتێکدایە کە ئەسڵی ٢٢ و ٣٩ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی و هەروەها رێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ جەت لە سەر پاراستنی کەرامەتی مرۆیی و دابین کردنی سەلامەتی زیندانیان دەکاتەوە . لەگەڵ ئەمەش ڕاپۆرتی جۆراوجۆر لە بێبەش کرانی سیستماتیکی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی لە خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی لە زیندانەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین