بێبەش کرانی زیندانی سیاسی ئەشکان فەهیم سەرەڕای بارودۆخی خراپی تەندروستی لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە زیندانی مەهاباد

هانا : ئەشکان فەهیم زیندانی سیاسی لە زیندانی مەهاباد ، وێڕای ئەوەی نەخۆشیەکانی دڵ ، کێشەی بینین و ژانە سەری درێژ ماوەی هەیە لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ دۆخی جەستەیی ئەم زیندانیە جێی نیگەرانیە و بەرپرسانی زیندان مەرەخەسی دەرمانی پێنادەن .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ پزیشکی ناوەندە دەرمانیەکەی زیندانی مەهاباد ، دوای پشکنین کێشەی چاوی ئەو و پێویستی سەردانیکردنی بۆ لای دوکتۆری پسپۆڕی چاوی پشتڕاست کردووەتەوە . لەگەڵ ئەمەش نەک تەنها ڕەزامەندی نەدراوە بۆ گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکیەکانی دەرەوەی زیندان بەڵکوو داواکاریەکی بۆ پێدرانی مەرەخەسی سەعاتیش بە مەبەستی سەردانکردنی دوکتۆری چاو ڕەت کراوەتەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوەندە دەرمانیەکەی زیندان پێداویستی سەرەتایی دەرمانی نیە و لە حاڵەتە نائاساییەکانیشدا داواکاری ناردنی زیندانیەکان بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی دەرەوەی زیندان لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە ڕەت دەکرێتەوە .

لە پاڵ دۆخی خراپی تەندروستیدا ئەشکان فەهیم چەندین جار بۆ وەرگرتنی ئازادی ئازادی مەرجدار داواکاری پێشکەش کردووە بەڵام داواکاریەکانی بەبێ باسکردنی هۆکاری یاسایی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە ڕەت کراوەتەوە .

ئەشکان فەهیم لە رێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی کە دەکەوێتە مەیدانچەی حەسەنزادە دەستبەسەر و بۆ قەرارگای ئەلمەهدی لە ورمێ ڕاگوێزرا و بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ لەم ناوەندە لە ژێر لێپرسینەوەدا بوو و دواتر بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.

ئەم زیندانیە سیاسیە لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٢ ، لە کۆبوونەوەیەکی دادگایی کرانی کورت ماوەدا لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی دوستی ، بە سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی نەعزیری و دوو ساڵ دوو خرانەوە بۆ شاری تەفرشی سەر بە پارێزگای مەرکەزی سزا درابوو .

بێبەش کرانی ئەشکان فەهیم لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە پاڵ دۆخی نالەباری پاک و خاوێنی زیندانی مەباد و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە دۆخی تەندروستی ئەو ، نیگەرانی جددی سەبارەت بە پێشێلکاری مافە سەرەتاییەکانی ئەم زیندانیە سیاسیەی لێدەکەوێتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین