بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، منداڵێک بە ناوی “ئارسام رەحمانی” تەمەن ١١ ساڵ ، کوڕی حەسەن و شەهلا و خەڵکی بۆکان ، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .
ئارسام رەحمانی یاریزانی فوتباڵی ئاکادمی داهاتووی بۆکان بوو .
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە زیادبوونی خەسارە دەروونیەکان لە نێو منداڵان و مێرمنداڵان بە هۆی گوشارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ، داوای سەرنجی خێرای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە کەوتوونەتە ژێر هەڵاواردن و لە نێویاندا کوردستان دەکات .