هانا : ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، شارۆمەندێک بە ناوی “بێهروز فەرهەنگ” خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە لە دوکانی خەیاتیەکەی لە شەقامی مەولەوی شەرقی بۆکان بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا ؛ بێهروز فەرهەنگ لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوێزراوە .