بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەحمەد مەولودیان” تەمەن ٢٢ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “کەرێزەسەردار”ی بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .