بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنجشەممە “١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “بەفرین مەحمودی” خەڵکی بۆکان و “ئەنوەر کورد” خەڵکی ئاوایی “حەساربلاغی” سەر بە بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەنوەر کورد لە ماڵەکەی بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ، لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .