بریندار بوون و گیانلەدەستدانی چوار کاسبکار بە هۆی ڕنی بەفر لە سەردەشت

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی شەممە ٦ بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) لە ئەنجامی ڕنی بەفرەوە لە ناوچەی ئاڵواتانی شاری سەردەشت، چوار کاسبکار توشی ڕووداو بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ڕووداوەدا دوو کاسبکار بە ناوەکانی خوسرەو حەمزەپور خەڵکی ئاوایی دۆڵەگەرمە تەمەن ٣٧ ساڵ و کەماڵ خزری، خێزادار و خاوەن منداڵ، خەڵکی ئاڵواتانی سەر بە شاری سەردەشت، گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها دوو کاسبکاریتری خەڵکی سەردەشت کە ناسنامەکانیان تا ئێستا ڕوون نیە بە سەختی بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین