بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممە “١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣” لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری جاسوسانی سەردەشت ، کۆڵبەرێک بە ناوی “شاهین حەسەن رەسوڵ” خەڵکی ئاوایی دۆڵەتو”ی سەر بە سەردەشت بە سەختی بریندار بووە
.بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە و لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنە ئەم کۆڵبەرە قاچی چەپی فیشەکی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە .
کۆڵبەری بریندار بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە .