بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “دانیال ساڵحی” تەمەن ٢٤ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “دووپلۆرە”ی سەر بە مەریوان ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە سەختی بریندار بووە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی مەریوان ڕاگوێزراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین