بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “کەریم مورادپور” خەڵکی ئاوایی “بازان” و دانیشتووی ئاوایی “چشمە گدار”ی سەر بە شاری جوانڕۆ ، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بووە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە کاتی کارکردن لە قاتی دووی بینایەک لە ئاوایی چشمەگدار کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ ڕاگوێزراوە و دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە .