بریندار بوونی کاسبکارێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، کاسبکارێک بە ناوی “ئاکۆ ئەلتافی” لە ڕێگای ساوە-تاران ، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللە .ئاکۆ ئەلتافی ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵی تەمەن ١٣ و ٩ ساڵان و خەڵکی شاری دیواندەرەیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ نزیک کاژێر ٢٢ی شەو ئۆتۆمبێلی ئەم شارۆمەندە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزە نیزامیییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە کە بە هۆیەوە دوو فیشەک بەر مل و سکی کەوتووە .

هانا زانیویەتی کە ئاکۆ ئەلتافی بۆ نەخۆشخانەی ساوە ڕاگوێزراوە و بەیانی ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە و پزیشکەکان توانیویانە فیشەکەکان لە جەستەی دەرکەن و لە ئێستا لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەی ساوە خەوێندراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین