بریندار بوونی ٢١ خوێندکار بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە شاری خۆی

هانا : ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری خوێندکاران لە شاری خۆی توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و لە ئەنجامدا ٢١ کەس لە سەرنشینەکان بریندار بوون .ئیدارەی پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند ئەم ڕووداوە لە ڕێگای ئاواییەکانی خۆی ڕوویداوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەم خوێندکارانە بە کۆمەڵێک هۆکار کە هێشتا ناڕوونن توشی ڕووداو بووە و لە ئەنجامدا چەندین خوێندکار بە سەختی بریندار بوون .

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە بارودۆخی هێنان و بردنی خوێندکاران لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە ڕووی ڕێگە و بان و ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەم کارە ئەنجام ئەدەن پارێزراو و ستاندارد نیە و نەبوونی چاوەدێری بەرپرسان بەردەوام گیانی خوێندکاران دەخاتە بەردەم مەرترسییەوە .

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها