بریندار بوونی خوێندکارێک بە هۆی لێدرانی لە لایەن مامۆستاکەیەوە لە فنوج

بە پێی ڕاپۆرتی وەرگیراوی هانا لە هەواڵدەری حال وش، ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) خوێندکارێکی تەمەن ١٠ ساڵ بە ناوی عومران ئەربابی خەڵکی ئاوایی “گیریان”ی سەر بە شاری فنوج، بە هۆی لێدران و ئازاردانی لە لایەن مامۆستاکەیەوە بە سەختی بریندار بووە و چاوی زیانی بەرکەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی حال وش، مامۆستا لە کاتی وانەبێژی سۆندەیەکی فڕێ داوەتەوە ناو پۆلەکە و بەر سەروچاوی عومران کەوتووە و بە سەختی برینداری کردووە و ئەگەر هەیە چاوی زیانی زۆری بەرکەوتبێت.

حال وش هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە ئەمە دووهەم جارە عومران ئەربابی لە لایەن ئەم مامۆستایەوە ئازار دەدرێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین