رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە شەوی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤( ٢٠ی دیسامبری ٢٠٢٥) کۆڵبەرێک بە ناوی بەختیار روزبە خەڵکی ئاوایی “توەسۆران”ی سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری تەتەی هەورامان دەستی بە سەختی بریندار بووە.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، کۆلبەری بریندار لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگوێزراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هۆشداری دەدات لە بەردەوامی کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو کردەوانە پێشێلکاریەکی ئاشکرای مافی ژیان و بنەمای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سەرەڕۆیانەی چەک لە دژی خەڵکی مەدەنیە.
