بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٩ی دیسامبری ٢٠٢٥) مێرمنداڵێکی تەمەن١٧ ساڵ بە ناوی ژیوار رەحمانی کوڕی سەعدی، خەڵکی ئاوایی نیسانەی سەر بە شاری پاوە، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزه نیزامییەکانی سەر بە پاسگای “مەلاندەر” تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گەشتی پاسگای مەلاندەر ژیوار رەحمانی لە جاددەی پاوە- نەوسود و لە نزیک ئەو پاسگایە بە گومانی پێبونی کاڵای قاچاخ، کە کاتێکدا هیچ جۆرە کاڵایەکی پێنەبووە و پێشینەی کۆڵبەری نەبووە، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکومەت ١٨ فیشەک بەر ئۆتۆمبێلی ئەم مێرمنداڵە کەوتووە و فیشەک بەر پشت و شانی کەوتووە و ئۆتۆمبێلەکەشی وەرگەڕاوە.
ژیوار رەحمانی دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوێزراوە و بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکەکان بە هۆی خوێنبەربوونی سیەکانی و هەروەها بەو بۆنەوە کە فیشەک بەر دڕکەپەتەی کەوتووە و تاوەکوو خوێنبەربوونی سیەکانی نەوەستێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام نادرێت.
شایانی باسە ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە هیچ بەڵگەیەک کە دەرخەری هەڵگرتنی کاڵا یان چالاکی ئابوری نایاسایی بێت بوونی نیە.
