باڵوێزخانەی نۆروێژ لە تاران ئاگاداربوونی خۆیی لە دۆسیەی شەهین مەحمودی پشتڕاست کردەوە

بەشی کونسوڵی باڵوێزخانەی نۆروێژ لە وڵامی ئیمەیلێکی هانا سەبارەت بە بارودۆخی شەهین مەحمودی و دەستڕاگەیشتنی کۆنسوڵی بەم شارۆمەندە ڕایگەیاند:

“وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ ئاگاداری دۆسیەکەیە و ئێمەش لە چوارچێوەی میکانیزمی هاوکاری کونسوڵگەریدا بەدواداچوونی بۆ دەکەین.

بەشی کونسوڵگەری باڵیۆزخانەکە زیاتر جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی پابەندبوون بە نهێنی بوونی بابەتەکە، ناتوانین زانیاری زیاتر لەسەر ئەم دۆسیەیە بدەین.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، شەهین مەحمودی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز بانگ کرابوو، ناوبراو نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ سەردانی ئەو دامەزراوە ئەمنییەی کردووە و دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ ڕوونکردنەوە و بەڵگەیەکی یاسایی دوای دەستبەسەرکردن ئەویان بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزاوە.

لە ساتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی یاسایی و تەندروستی ئەو لە بەردەستدا نیە.
شەهین مەحمودی لە دایکبوویی ساڵی ١٣٥٨، لە شاری سەقز و لە ئێستادا خاوەن دوو ڕەگەزنامەی نۆروێژی- ئێرانیە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵ لە ئاست بارودۆخی یاسایی نادیاری شەهین مەحمودی، تا ساتی ڕاگەیاندنی قەبوڵکردنی فەرمی بەرپرسایەتی دەستبەسەر کران، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، لە لایەن بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری، بارودۆخی یاسایی ئەو بە بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ دەزانێت.

هانا هەروەها داوای دەستڕاگەیشتی کونسوڵی بەرپرسانی کونسوڵخانەی نۆروێژ بە ئەو، بە پێی کۆنواسیۆنی پەیوەندیە کونسوڵیەکانی ١٩٦٣ ڤیەن کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی پابەندە بە جێبەجێ کردنی، دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین