بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “محەمەد ساڵحی”، تەمەنی نزیکەی ٣٥ ساڵ ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و دانیشتووی ئاوایی “بێکەش”ی بانە ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار بووە .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە ناوچەی سنووری “زلە”ی بانە تەقەیان لەم شارۆمەندە کردووە و فیشەک بەر سەر و پشتی کەوتووە .
شایانی باسە محەمەد ساڵحی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاودێری تایبەتی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە خەوێندراوە .