بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی دووشەممە “١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “سارۆ وەیسی” تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری بانە بە سەختی بریندار بووە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزەکانی پاسەوانی سنووری جێگیر کراو لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە ، بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لە سارۆ ویسی کردووە لە کاتێکدا کە ئەو هیچ جۆرە بارێکی پێنەبووە و لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنە قاچی بە سەختی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بانە کراوە .