رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٤ی سپتەمبری٢٠٢٥) سەلاح حاجی میرزایی مامۆستای تەمەن ٤٧ ساڵ، ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی سنە، بۆ جاری دووهەم بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بانگ کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەو دوای ئامادە بوونی لە دادگا بۆ ماوەیەکی زۆر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و لە سەر بەشداریکردن لە هەر جۆرە ڕێورەسمێکی ساڵڕۆژی ژینا ئەمینی لە لایەن لێکۆڵەرە ئەمنیەکانی ئامادەبوو لە دادگادا هەڕەشەی لێکراوە.
شایانی باسە هانا لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئاست بانگ کردنی نایاسایی و هەڕەشە لە چالاکانی ژن، چالاکانی مەدەنی و سیاسس بۆ ئیتڵاعاتی سوپا و ئیدارەی گشتی ئیتڵاعاتی کوردستان نیگەرانی دەربڕیبوو. ئەم کارانە هاوکاتە لەگەڵ ئامادە باشی سەرتاسەری هێزە چەکدارەکان لە شارەکانی کوردستان و کەشی شارەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆر ئەمنییەتی ڕاگەیندراوە.